پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی هاتنهوهی مانگی رهمهزانی پیرۆز پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه
بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . خوای مەزن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاکانمان لێ قبوڵ بکات و هاتنی مانگی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانم، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە کوردستانییان بکەم کە پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندرووستییەکان، کە باشترین ڕێگەیە بۆ خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا . سوپاسی مامۆستایانی ئاینی کوردستانیش دەکەم کە لە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هاوکارن و ڕۆڵێکی گرینگییان هەیە .
خوای مەزن کوردستان لە هەموو نەهامەتییەک بپارێزێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە