قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا هێرشی سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا مەحکووم و شەرمەزار دەکات

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا هێرشی سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا مەحکووم و شەرمەزار دەکات

پەیامی کورد    ...   قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا هێرشی سەر لقی ٥ی پارتی لە بەغدا مەحکووم و شەرمەزار دەکات

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سەبمۆلی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبووڵکردن نییە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشکردنەسەر بارەگای لقی ٥ی پارتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان كە سیبمولی باڵای گەلەكەمانە و هەروەها هەڵكوتانە سەر بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە شێوازێكی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەكان لە پایتەختی فیدڕاڵی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە توندی ئیدانەی ئەو هەنگاوە دەکات و "داواش لە هێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەكەین لە بەغدا لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ".
قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردوە، "پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستوور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵكردنی هێزی چەكە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا، ئەوەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتی گەورەی یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی كورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە