پەیامی کورد ... پۆتین: لە شەڕی قەرەباغ هەتا ئێستا پێنج هەزار کەس کوژراون
بە وتەی سەرۆککۆماری وڵات ڕوسیا لە ئەنجامی شەڕی نێوان وڵاتانی ئەرمینیا و ئازەربایجان هەتا ئێستا پێنج هەزار کوژراون.
ڤلادیمێر پۆتین، کەلە کۆڕی دامەزراوەی "والدای" لەبارەی قوربانییەکانی جەنگی قەرەباخ قسەی دەکرد گوتی: "هەر دوولایەنی شەڕ (ئەرمینیا و ئازەربایجان) قوربانیی زۆریان داوە و هەرکامەیان زیاتر لە دوو هەزار کەسیان لێ کوژراوە".
بەرپرسانی ناوچەی ناگۆرنۆ – قەرەباخ دەڵێن لە سەرەتای شەڕی ئەو ناوچەوە کەلە ٢٧ی٩ی٢٠٢٠وە دەستی پێ کردووە تا ئێستا ٨٧٤ کەس لە هێزە ئەمنییەکان و ٣٧ هاووڵاتیی مەدەنیش گیانیان لەدەست داوە.
لەلایەکی دیکەوەش کۆماری ئازەربایجان ئاشکرای کردووە لەم شەڕەدا تا ئێستا ٦١ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست داوە و ٢٩١ کەسیش بریندار بوون، بەڵام هەتا ئێستا ژمارەی کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی ئاشکرا نەکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە