مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی پەیامێكی لەیادی ریفراندۆم بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سەردەمییانە بێنە دی"
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حكوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"بەرز و پایەدار بێت یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم، یادی دەربڕینی هەستی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان."
سەرۆكی حكوومەت ووتیشی،"هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتییانە و سەردەمییانە بێنە دی."
سێ ساڵ پێش ئێستا لە باشووری كوردستان، جگە لە جووڵانەوەیەك بە ناوی نەخێر كە لەگەڵ دواخستنی پرۆسەكە بوون،  تەواوی هێزە سیاسییەكان بڕیاری ئەنجامدانی گشتپرسیان داو لە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٠، ریفراندۆم ئەنجامدرا و ٩٢.٧%ی بەشداربووانی راپرسییەکە لە ووڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌خۆبن، یان له‌گه‌ڵ عێراق بمێننه‌وه‌؟" بە "بەڵێ" بۆ سەربەخۆیی دەنگیاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە