پەیامی کورد ... پەیامی سەدر بۆ ترامپ : نابێت دەرگاكان بەڕووی ئاسماندا دابخەن، چوونكە هیچ دەرمانێك نییە ئەگەر مووڵەتی یەزدانی لەسەر نەبێت .
مۆقتەدا سەدر هێرشێكی تووند دەکاتە سەر ترامپ و بە "بازرگانی جەنگ و وێرانكاری و كوشتن و تۆقاندن ناویدەبات".
موقتەدا سەرد، سەرۆكی ڕەوتی سەرد-ی عیراقی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە پەیامێکدا بەرامبەر دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند "دوای ئەوەی بازرگانیتان كرد بە جەنگ، وێرانكاری، كوشتن و تۆقاندنی گەلان، ئەمڕۆش ئەی ترامپ، یاری بە چارەنووسی گەلان دەكەیت و پەتاكە فەرامۆش دەكەیت".
سەدر هەروەها دەڵێ : "هەوڵدەدەیت ڤیرووسی كۆرۆنا بەسیاسی بكەیت و لەورێگەیەوە جەنگ لەگەڵ دوژمنانت بكەیت، نەوەستایت بە هێرشكردنە سەر چین، بەڵكوو بەپەلە هێرشت كردە سەر رێكخراوی تەندرووستی جیهانیش".
لەوبارەیەوە روونیكردوەتەوە، ئەو هەڵسوكەوت و ڕەفتارانەی ترامپ ئاماژە و بەڵگەن كە توانای نییە قەیرانێكی جیهانی لەو شێوەیە بەڕێوەببات.
دواتر بە تەنزەوە سەدر پرسیویەتی "چۆن نا؟، تۆ تەنانەت نەشتتوانیوە پارێزگاری لە گەلەكەی خۆت بكەیت هەتا بتوانیت ئەو پەتایە لە جیهان دووربخەیتەوە".
سەدر درێژەی بە وتەكانی داوە و پێشنیازیكردوە، رێكخراوی تەندرووستی جیهانی بە جیددی و چالاكی رۆڵی خۆی بگێڕێت و لەگەڵ ئەو ووڵاتانەدا هەماهەنگی بكات كە زیاتر لە بازرگانی و قومار گرینگی بە چارەنووسی جیهان دەدەن.
لە كۆتاییشدا رایگەیاندوە، نابێت دەرگاكان بەڕووی ئاسماندا دابخەن، چوونكە هیچ دەرمانێك نییە ئەگەر مووڵەتی یەزدانی لەسەر نەبێت، بۆیە پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر پەنا بۆ ئاسمان ببەن و چیدی لەسەر كفر و بەلارێداچوون نەمێننەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە