فڕۆکە بێ سەرنشینە ئەسرارئامێزەکانی " فڕۆکەخانە هیترۆ "ی لەندەن ی ئیفلیج کرد

فڕۆکە بێ سەرنشینە ئەسرارئامێزەکانی " فڕۆکەخانە هیترۆ "ی لەندەن ی ئیفلیج کرد

پەیامی کورد  ...  فڕۆکە بێ سەرنشینە ئەسرارئامێزەکانی فڕۆکەخانە هیترۆ ی لەندەن ی ئیفلیج کرد .

فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی هیترۆ ی لەندەن بە هۆی دیتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ڕاگیران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ڕێن " و ڕۆژنامەی " دەیلی مەیل " لە بەرواری ٩ی دێسەمبەر فڕینی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی هیترۆ ی لەندەن بە هۆی دیتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ڕاگیرا .

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر لەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە . بەڵام بە ووتەی پۆلیسی مەحەللی لە ماوەی دیتنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ئاسمانی فڕۆکەخانەی هیترۆ ی لەندەن فڕینی هەندێک لە موسافێرەکان هەڵوەشاوەتەوە .

جێگای ئاماژەدانە پێشتر لە ڕۆژنامەی " Evening Standard " کارمەندانی خزمەتگوزاری سنووری فڕۆکەخانە ی " هیترۆ " لە لەندەن لەو لێکۆڵینەوانەی کە ئەنجام دراوە  لە کەل و پەلەکانی فڕۆکەیەک ، چەند حەلقەیەکی لاستیکیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێ وەکوو کەل و پەلێکی کڵاوەی شەڕی بە کار بهێنرێت . موونیک ڕێنچ ، جێگری دەفتەری  سنووری بەریتانیا لە فڕۆکەخانەی هیترۆ ووتی : " ئێمە چەند حەڵقەیەکی لاستیکی  O-ring مان دۆزیوەتەوە . حەڵقە لاستیکییەکان کە دەتوانن وەکوو پارچەیەکی بۆڕییەکان جێگیر بکرێ تاکوو لە نەشت کردن پێشگیری بکات . ئەوان دەتوانن لە پیشەسازی نەوت دا بە کار بهێنرێن ، بەڵام هەروەها دەتوانن بۆ کڵاوەی شەڕ و شتی دیکەش بە کار بێت . کارمەندەکانی ئێمە بەربەست بوون بۆ هەناردنی ئەوانە بۆ ئێران " . بەڵام ئەم هەواڵە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە ڕەت کرایەوە .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە