پەیامی کورد ... تورکیا بۆ جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری " ئێس – ٤٠٠ " لە مانگی ئۆکتۆبەر ئامادە دەبێت
ئانکارا ڕەوەندی جێگیر کردنی سامانەگەلی دژە مووشەکی " ئێس – ٤٠٠ " ی لەم ووڵاتەدا لە مانگی ئۆکتۆبەر دەست پێدەکات .
بە پێی راپۆرتێک ، خلووسی ئاکار ، وەزیری بەرگری نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند :" ڕەوەندی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگری بۆ " ئێس – ٤٠٠ " مانگی ئۆکتۆبەر ئەنجام دەبێت و هێزی ئاسمانی تورکیا لە حاڵی پێداچوونەوەن کە لە کام ناوچەدا باشترە ئەم سیستەمە جێگیر بکرێت .
ئەو هەروەها ووتی : جیگیر کردنی سیستەمی بەرگری " ئێس – ٤٠٠ " شتێکی باشتر نییە بۆ تورکیا بەڵکوو پێویستە . بە ووتەی ئەو ، ئانکارا هاوکات ووتووێژی لەگەڵ واشینتۆن بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکی پاتریۆت بەردەوامی دەدات .
ڕووسیا و تورکیا ڕیکەتنی کڕینی " ئێس – ٤٠٠ " ی ل ەساڵی ٢٠١٧ واژوو کردووە . لە دژی ئەم مامەڵەیە بارەها و بار لە ئەمریکا قسە کرا و هەڕەشەیان کرد کە ڕادەست کردنی شەڕکەرەکانی " ئێف – ٣٥ " کە پێشتر نرخەکەی لە ڕێگای تورکیاوە دراوە هەڵبوەشێتەوە و داواکاری ئەمە بوون کە تورکیا لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا یەکێکیان هەڵبژێرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە