٢ گەورە کۆمپانیای دیکەی ئەڵمانیا پەیوەندی بازرگانی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

٢ گەورە کۆمپانیای دیکەی ئەڵمانیا پەیوەندی بازرگانی خۆیان لەگەڵ ئێران ڕاگرت

لە درێژەی چوونە دەرەوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە ئێران دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆکان بۆ سەر ئەم ڕژیمە، دوو کۆمپانیای دیکەی ئاڵمانی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بەوەی سەرمایەکانی خۆیان لە ئێران دەربخەن.

کۆمپانیای پەیوەندیکردنی (Deutsche Telekom)کە ٣٢ لەسەدی پشکەکانی دەوڵەتییە و کۆمپانیای ڕێگای ئاسنی ئەڵمانی (Deutsche Bahn) کە ١٠٠ لە سەدی پشکەکانی دەوڵەتییە، لە ترسی گەمارۆکانی ئەمریکا، وەک بەشێکیتر لە کۆمپانیاکانی ئەڵمان لەوانە ، دایملەر و هێرین کنێشت و(Herrenknecht)و سیمێنس و... پەیوەندی ئابووری خۆیان لەگەڵ ئێران ڕادەگرن و سەرمایەکەیان لە ئێران دەکێشنەوە.

کۆمپانیای تێلیکۆم هەر لە مانگی (مەی)ەوە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران ڕاگرت. کۆمپانیای ڕێگای ئاسنیش دەیهەوێت لە مانگی سێپتەمبەرەوە کۆتایی بە پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئێران بهێنێت.

کشانەوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە ئێران بە پێچەوانەی هەڵوێستی بەرپرسانی ئەڵمانییە کە خوازیاری ڕاگرتنی پەیوەندین لەگەڵ ئێران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە