پەیامی کورد ... خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دووپاتیده‌كاته‌وه، بڕیاری راده‌ستكردنی زیندانیانی داعش بڕیارێكی ته‌واو حزبی بوه و حكوومه‌ت ئاگاداری نه‌بووه.
خه‌سره‌و گۆران، له‌باره‌ی پرسی ڕاده‌ستكردنی نزیكه‌ی ١٧٠ زیندانیكراوی داعش له گرتوخانه‌كانی سلێمانییه‌وه به لایه‌نی عیراقی، رایگه‌یاندووە راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تیرۆر بڕیارێكی ته‌واو حزبی بوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم شتێكی وایبكردایه، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌یكرد.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێشتریش پارتی هه‌مان هه‌نگاوی ناوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی راده‌ستكردوه‌ته‌وه، خه‌سره‌و گۆران ره‌تیكرده‌وه شتی وا ڕوویدابێت و ده‌ڵێت "پارتی كێی به‌رداوه؟ كوا به‌ڵگه؟ ئه‌گه‌ر نه‌توانیت به‌رگری له خۆت بكه‌یت، حه‌تمه‌ن تۆمه‌ت بۆ لایه‌نی به‌رانبه‌ر هه‌ڵده‌به‌ستیت، ئه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ر كوردی هێنا كاره‌سات بوو، تائێستاش خوشكانی ئێزدییان لاماوه، پێشمه‌رگه‌ی دیلیان كوشتوه و سه‌ربڕیوه، زۆر هه‌ڵه‌یه مێژووی خۆمان له‌بیربكه‌ین، به‌ئاسانی تاوانباره‌كان راده‌ستی عه‌ره‌بی شۆڤێنی بكه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌ی رادهستكردنهوهیه نه‌بوه و ده‌ڵێت "كاك قوباد جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه، ئه‌گه‌ر ئاگاداربوایه، خۆ ده‌بوو مه‌سه‌له‌كه‌ی پێشوه‌خت له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، یان له‌گه‌ڵ خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت باسبكردایه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە