پەیامی کورد ... موحەمەد بن سەلمان بڕی ٢ میلیارد دۆلار لە ئیسرائیل سەرمایەگوزاری دەکات
میدیا جیاوازەکانی عێبری زمان سەرمایەگوزاری " بن سەلمان " بە ناوی دەوڵەتی عەرەبستان لە ئابووری ئیسرائیل یان ئاشکرا کرد .
والا نیووز ئاشکرای کرد ، ڕیاز لە ڕێگای سندووقی سەرمایەگوزاری زاواکەی دۆناڵد ترامپ لە ئیسرائیل سەرمایەگوزاری دەکات و لە ٣ میلیارد دۆلاری ئەم سندووقە ٢ میلیارد دۆلار لە سندووقی سەرمایەگوزاری عەرەبستان دەستەبەر کردووە .
میدیای عێبری جەختی کردەوە ، ئەمە یەکەمین جارە کە سندووقی سەرمایەگوزاری سەعوودی ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیل سەرمایەگوزاری دەکات تاکوو نیشاندەری حەزی ڕۆژ لە ڕۆژ زیادبووی ڕیاز بۆ پەیوەندی لەگەڵ تەل ئەڤیڤ بێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە