پەیامی کورد … بەرپرسێكی باڵای داعش لە هەوڵێر دەستگیركرا
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، بەهاوكاری دژە تیرۆری كوردستان سەركردەی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیركرا.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئۆپراسیۆنێك لە شاری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تیرۆری كوردستان ئەنجامدراوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو ئۆپراسیۆنەدا توانراوە سەركردەیەكی داعش بەناوی ئەبو مەنسور دەستگیر بكرێت.
روونیشیكردوەتەوە، دەستگیركراوەكە كارگێڕی گشتیی بەناو ویلایەتی باشوری داعش بووە و لە ماوەكانی رابردوودا بە ناسنامەی ساختەوە لە جموجۆڵدا بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە