سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد   ...   ئەممڕۆ سێشەممە 17/12/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیف هیکی باڵیۆزی نوێی بەریتانیا  لە عێراق کرد.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە باڵیۆز هیکی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.
باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا و بەتایبەت لە هاندانی وەبەرهێنەرانی بەریتانی بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستاندا. باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها پشتیوانی خۆیشی دەربڕی بۆ رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەربارەی بودجەی 2020.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە