ژمارەیەک دەرمانخانە و نۆرینگە دادەخرێن

ژمارەیەک دەرمانخانە و نۆرینگە دادەخرێن

پەیامی کورد  ...  قایمقامی سۆران ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم نۆڕینگە و دەرمانخانەكان لە سنووری سۆران و دەورووبەری رێك دەخرێنەوە و بەشێك لە دەرمانخانەكان دادەخرێن.

كرمانج عیزەت، ڕایگەیاند : " بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، ئاگادار كراینەوە بۆ رێكخستنەوەی ھەموو نۆرینگەكان و دەرمانخانەكان لە سنوورەكەمان، ھەر بەپێی ئەم بڕیارەش بەشێكی زۆری دەرمانخانەكان دادەخرێن، چونكە لە رێنماییەكەدا ھاتووە، كە نابێت دەرمانخانەكان لەلایەن پەرستاران یان یاریدەدەری پزیشكەوە دەرمان بە نەخۆش بدەن، بەڵكوو دەبێت دەرمانخانەكان پزیشكی پسپۆڕ و شارەزای خۆیان ھەبێت".

عیزەت دەشڵێ: "مەبەست لەم بڕیارە، گرینگیدانی زیاترە بە بواری تەندرووستی لە ھەرێمی كوردستاندا، سەرجەم ئەو شوێنانەش كە پێویست بوو، لەو رێنماییە ئاگادار كراونەتەوە و ھەر كەسێك پابەندی نەبێت، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

سەرەتای ھەفتەیی داھاتوو، لیژنەكانی قایمقامییەت و هێزە ئەمنییەكان و سەندیكای پزیشكان، دەست دەكەن بە رێكخستنەوەی نۆرینگە و دەرمانخانەكان، بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەش، چەندین نۆرینگەی پزیشكی و دەرمانخانە لەو سنوورە دادەخرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە