پەیامی کورد ... ترامپ لە فەرمانێکدا ڕایگەیاند قائیمقامەکان ، کەسانی خۆپیشاندەر و ناڕازی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەند بکەن
لە پەیامێکدا کە لە سکای نیووز بڵاو بووەتەوە ڕایگەیاند ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ قائیمقامەکانی ئەو ووڵاتە بە شێوەی ئۆنڵاین قسەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە کەسانی ناڕازی بە سستی و لاوازی بەرەوڕوو بوونەتەوە
دۆناڵد ترامپ کە قسەکانی دەربارەی ناڕەزایەتییەکان بە نەژاد پەرەستی پۆلیس بە دڵی خەڵکەکە خۆش نەهاتووە ، لە ووتووێژێکی زیندووی تێلێ کۆنفرانس دا لەگەڵ هەندێک لە قائیمقامەکانکە پێشتر ئەوانی بە لاواز و سست ناو بردبوو ، بە هەڕەشە کردن لە خۆپیشاندەران و ناڕازییان تەشویق کرد و داوای کرد کەسانی ناڕازی بۆ ١٠ ساڵ بخەنە بەندیخانە .
ترامپ لەم ووتووێژە زیندووەدا داوای لە بەرپرسانی ئیالەتی کرد کاردانەوەیەکی قورستر لە دژی ناڕازییان بگرنە بەر و بۆ سەرکوتکردنی ئەوان داوای یارمەتی بکەن لە گاردی نەتەوەیی ئەمریکا .
ئەو هەروەها ووتی : دەبێ سۆڵتەی خۆیان نیشان بدەن ئەگەرنا کاتەکانی خۆتان بە فێڕۆ دەدەن . ئێوە لەگەل کەسانی خوێڕی و دز و بەرەڵا بەرەوڕوون ، بەسەر ئەواندا زاڵ بن ، زیاتر ئێوە بە سستی کارتان کردووە ، دەبێ بەهێز بن ، ئەوان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بخەنە بەندیخانەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە