پەیامی کورد ... جۆرج شوولتز ، وەزیری پێشووی دەرەوە ، ویلام پێری ، وەزیری پێشووی بەرگری و سامۆئێل نان ، سێناتۆری پێشووی ئەمریکی لە مەقالەیەکی هاوبەش دا لە ڕۆژنامەی وال ئێستریت ژۆرناڵ ، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکایان بۆ پێداچوونەوە و چاوپێداخشان لە سیاسەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان بەرامبەر بە ڕووسیا بانگەواز کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم سیاسەتمەدارانە لەوباوەڕەدان پەیوەندی ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتووەتە بۆن بەست و ئەم دۆخە دەتوانێ ببێتە هۆکاری بەرەوڕووبوونەوەی مەترسیدار و بەکارهێنانی کەل و پەلی ئەتۆمی بەرامبەر بە یەکتر . ئەوان لەو باوەڕەدان ئاستی مەترسی ئێستا بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو دیارە و زیاتر لە مەترسی بۆ ئاشتی جیهانی لە کاتی شەڕی سارددا .
دەوڵەتمەدارانی پێشوو دەڵێن ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ ڕێکاری نوێ لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیا و پێویستی بە ڕووسیایە چوونکە خەتی کارای سیاسەتی کۆن هیچ کاریگەرییەکی نییە و کۆنگرەی ئەمریکا دەبێ ڕۆڵی سەرەکی لەمبارەوە ببینێت .
ئەوان پێشنیار دەکەن گرووپی دوو حزبی لە کۆنگرەدا بۆ پێداچوونەوەی هاوکات بۆ بە هێزکردنی ناتۆ و لە سەر گرتنەوە ووتوووێژەکان لەگەڵ ڕووسیادا دەست پێبکات و جگە لەمانە ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا و ترامپ یان بە بڵاوکردنەوەی بەیانیەی هاوبەش هەڵگری لێبووردەیی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و شەڕی ئەتۆمی بانگهێشت دەکەن .
لە مەقالەی بڵاو بوو هەروەها دەوترێ : " پێداچوونەوە و چاوپێداخشان لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕووسیا لەو بوارانەی کە دوو ووڵات قازانجی هاوبەشیان تێدا هەیە لەوانەش کەم کردنەوەی پشت بەست بە چەکی ئەتۆمی ، پێش گرتن لە کەوتنی ئەم چەکە بە دەستی کەسانی ناسەقامگیر ، پێشگرتن لە بەکارهێنانی و لە کۆتایی دا کۆتایی پێهێنان بە هەبوونی چەکی ئەتۆمی وەکوو مەترسییەک بۆ ئاشتی بۆ ئێمە لە ڕادەبەدەر گرینگە .
سیاسەتمەداران ئەمریکی پووتین و ترامپ یان هەروەها بە بەردەوامی دان بە هاوکاری ئەمریکا و ڕووسیا لە پانتایی سیاسەتی جیهانی بانگهێشت کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە