بایی یەك ملیار دۆلار كاڵا لەسنووری كرماشانەوە هاتۆتە هەرێم و عێراق

بایی یەك ملیار دۆلار كاڵا لەسنووری كرماشانەوە هاتۆتە هەرێم و عێراق

پەیامی کورد... بایی یەك ملیار دۆلار كاڵا لەسنووری كرماشانەوە هاتۆتە هەرێم و عێراق


بەرپرسی گشتی گومركەكانی كرماشان وتی: ئەمساڵ لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانی شاری كرماشان بایی نزیكەی یەك ملیار دۆلار كاڵا هەناردەی عێراق و هەرێمی كوردستان كراوە.

(عەلی ئەسغەر عەباس زادە) بەرپرسی گشتی گومركەكانی كرماشان ڕایگەیاند: لە چوار مانگەی یەكەمی ئەمساڵدا بایی (9 50) ملیۆن و (595) هەزارو (146) دۆلار كاڵا بە كێشی (2) ملیۆن و (435) هەزارو (280) تۆن لە گومركەكان پارێزگای كرماشانەوە هەناردەی دەرەوەی ئێران كراوە.

ناوبراو وتیشی، ئەو ژمارەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە باری بڕەوە (11%) و لە باری كێشەوە گەشەی (21%) ی هەبووە.

بەرپرسی گومركەكانی كرماشان ڕاشیگەیاند: مێڵگردو ئاسن و كاشی و سیرامیك و مێوەو تەڕەبار، بەردی باڵەخانە، شیرەمەنی، پلاستیك و دەفری یەكجاری لە كاڵا هەناردەییەكانی چوار مانگی ڕابردوو بووە.

عەباس زادە ڕایگەیاند: لە هەمان ماوەدا بە گشتی (25) ملیۆن و (211) هەزارو (460) دۆلار كاڵا بە كێشی پێنج هەزارو (222) تۆن لە سنووری شووشمێ، شێخ وەسڵە، كرماشان و پەروێز خانەوە هاوردە كراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە