سوپای توركیا بەچڕی تۆپبارانی سنووری سیدەکان دەکات

سوپای توركیا بەچڕی تۆپبارانی سنووری سیدەکان دەکات

سوپای توركیا، بەچڕی تۆپبارانی گوندەکانی سیدەکان لەسنوری برادۆستی سەر بە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەوتەی شایتحاڵەکان، لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بە چڕیی گوندەکانی سنوری برادۆستی سەر بەپارێزگای هەولێر دەکات تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش تۆپبارانەکە بەردەوامی هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تائێستا گوندەکانی (بەرمیزە، لیلکان و چیادێڵ، خواكورك، گەلی مغارێ وگەلی رەش)ی سەر بەشارەدێی سیدەکان بۆردومان کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە