پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ماوەی دوو حەفتە پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە ئەو ژمارەی سەربازەکانی لە ئەرتەشی ئەمریکا لە ئەفغانێستان دا جێگیرن تاکوو ئێستا فەرمانێکی فەرمی نەدراوە بە پێنتاگۆن . دوای بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی سەربازانی ئەرتەشەکەی لە ئەفغانێستان کەم بکاتەوە و هەر لە سەر ئەم بابەتە لە واشینتۆن بوەتە هۆی قسە و ووتوووێژی گەروە .
بەڕێوبەرێکی پێنتاگۆن کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد ڕایگەیاند : کە هێشتا فەرمانێکی واژووکراو لە سەر ئەفغانێستان بوونی نییە . ووتەبێژی پێنتاگۆن " یاربی کۆنە فاولکنێر " بە ڕاپۆرتێکی نووسراو لە چاپەمەنییەکاندا وەهای ڕاگەیاند :
" تاکوو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک نییە . چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ تاڵیبان بەردەوامی پێ دەدەین . ئێمە لە سەر ڕێگا و هەموو هەڵبژاردەکان شرۆڤە دەکەین . لە سەر بزووتنەوەی ئەرتەش لە ئەفغانێستان دا ، هەروەها ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکان دا پێشکەوتنی زۆر هەیە ، لە ژمارەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەردا ئێمە ١٥٢ دانەن . لە ئێستادا لە ئەرتەشی ئەفغانێستان دا ٢٠ هەزار تیمی تایبەت لە لایەن ناتۆوە پەروەردە کراون .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە