سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا رایگەیاند، ئەو هێزانەی سوپای ووڵاتەکەی کەلەئێستادا لە ئەفغانستان ماونەتەوە لەگەڵ هێزەکانی تاڵیبان هەماهەنگ دەبن, لەماوەی ئەو چەند رۆژەشدا کە بزووتنەوەکە دەسەڵاتی گرتوەتە دەست گۆڕانکاری لەرەفتاریاندا روویداوە و هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی رەفتاری نەرێنی تاڵیبان بەدەست نەگەیشتوە.
ژەنەڕاڵ نیکۆلاس کارتەر، سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان دەسەڵاتی گرتوەتە دەست قۆناغێکی ئارام لەو ووڵاتەدا دەبینرێت و هێزەکانیان راپۆرتی نەرێنی رەفتاری بزووتنەوەکەیان بەدەست نەگەیشتوە کە پێشووتر ئەنجامیداون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەخاکی ئەفغانستاندا لەگەڵ تاڵیبان هەماهەنگ دەبن و هاوکاردەبن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی کابوڵ و ناوچەکانی دیکەی ووڵاتەکە، هەنگاوەکانی تاڵیبانیش لەئێستادا لەلایەن شەقامی ناوخۆیی و هێزەکانی دیکەوە قبووڵکراوە.
سەرۆک ئەرکانی سوپای بەریتانیا ووتیشی، باوەڕی وایە تاڵیبان لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوو گۆڕانکاری زۆر بەسەر رەفتارەکانیدا هاتووە و لەئێستادا رێکخراوەکە نایەوێت هێزێکی گۆشەگیربێت لەئاستی نێودەوڵەتی، هەروەها بەڵێنیان داوە ئەفغانستانێکی نوێ کە دوربێت لەگەندەڵی و بۆهەموان دەبێت بونیاد بنێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە