ئەمینداری گشتی ناتۆ: ئەگەری هەیە كێشمەكێشەكانی ئۆكرانیا بگۆڕێت بۆ جەنگێكی گشتگیر

ئەمینداری گشتی ناتۆ: ئەگەری هەیە كێشمەكێشەكانی ئۆكرانیا بگۆڕێت بۆ جەنگێكی گشتگیر

پەیامی کورد... ئەمینداری گشتی ناتۆ: ئەگەری هەیە كێشمەكێشەكانی ئۆكرانیا بگۆڕێت بۆ جەنگێكی گشتگیر

جێنس ستوڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" نیگەرانی خۆی پیشاندا لەوەی، كێشمەكێشەكانی ئۆكرانیا لە كۆنترۆڵ دەردەچێت و دەبێت جەنگێكی گشتگیر لە نێوان روسیا و ناتۆ.

ستۆڵتنبێرگ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵا رادیۆی NRK نەرویجی باسی لەوەش كردووە، ئەگەر بارودۆخەكە بەرەو خراپی بچێت لەوانەیە بەشێوەیەكی گەورە گەشە بكات، بەڵام كار بۆ ئەوە دەكەن نەگاتە ئەو ئاستە، چونكە گومانی تێدا نییە گۆڕانی شەڕی ئۆكرانیا بۆ جەنگێكی گشتگیر ئەگەرێكە.

باسی لەوەش كردووە، گرنگ بوو كە خۆمان لە كێشمەكێشێك لابدەین كە وڵاتانی تری ئەوروپا نەگرێتەوە، هەروەها هۆشداریش دەداتە ئەمریكا لە پێكهێنانی هاوبەشی بەرگری تەواو لە نێوان مۆسكۆ و تاراندا.

روسیا هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی بەوە تۆمەتبار دەكات كە بووەتە بەشێكی كێشمەكێشەكان و چەك و هەواڵگری سەربازی دەداتە ئۆكرانیا بۆ هێرش كردنە سەر هێزەكانی روسیا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە