له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ست به‌سه‌ر 65 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ست به‌سه‌ر 65 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

پەیامی کورد... له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ست به‌سه‌ر 65 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دەروازی سنوری گومرگی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، بڕی 65 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستی بەسەردا گیراوە.

عەبدولوەهاب محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی دەروازی سنوری گومرگی ئیبراهیم خەلیل به‌ كه‌ناڵی (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هێزەکانی ئاسایش دەستیانبەسەر بڕی 65 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گرتووە کە لە هەوڵدابوون هەناردەی تورکیای بکەن.

" چەندینجارە هەوڵ دەدرێت ماددەی هۆشبەر هەناردەی وڵاتی تورکیا بکرێت، بەڵام هێزەکانیان چاوکراوەن و ڕێگریان لەو جۆرە بازرگانانە کردووە." بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی دەروازی سنوری گومرگی ئیبراهیم خەلیل وای وتوه‌.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە