پەیامی کورد ... داڕمانی بینایەکی قوتابخانە لە نایجیریا؛ 22 قوتابی گیانیان لەدەستداوە
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی نایجیریا دەڵێن بەهۆی داڕمانی قوتابخانەیەک لە ویلایەتی پلاتۆی ئەم ووڵاتە لانیکەم ٢٢ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
مەزەندە دەکرێت ئەم قوتابخانەیە زیاتر لە 1000 قوتابی هەبێت.
تا ئێستا هۆکاری داڕمانی بیناکە نەزانراوە.
دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، ڕووداوەکە دوای سێ ڕۆژ لە بارینی بەخوڕ لەم ناوچەیە ڕوویداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە