پەیامی کورد... عێراق زەوەیە کشتوکاڵیەکانی لەدەستدەدات
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه ساڵانه عێراق 400 هه‌زار دۆنم زه‌وی کشتوکاڵی له‌ده‌ستده‌دات.
ئۆكی لۆتساما، نێرده‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق له ریزبه‌ندی پێنجه‌مین ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره، به‌جۆرێك گۆڕینی پلەکانی گەرما لە عێراق بە رێژەی 2 تا 7 هێندە خێراتر لە پلەی گەرمی ستانداردی جیهانی بەرز دەبێتەوە.
لۆتساما ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وەرزی بارانبارین 2020-2021 لە عێراق دووەم وەرزی وشکەساڵییە لە ماوەی 40 ساڵدا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی به‌رچاوی ئاوی دیجلە و فورات بە رێژەی سه‌دا 29 و سه‌دا 73.
وەکو ئەوەی نێرده‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق باسی دەکات، گۆڕانی کەشوهەوا و وشکبوونەوەی ئه‌هواره‌كان و بیابانبوون وا دەکات عێراق ببێتە یەکێک لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە زۆرترین کاریگەری زریانی خۆڵ و تۆزاوی تێدا رووبدات.
کەمی ئاو، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی بەرھەمە جۆراوجۆرەکانی جووتیاران لە عێراق دروستکردووە بە تایبەتیش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و جووتیاران لەو پارێزگایانە، بەدەست کەمی ئاوەوە دەناڵێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە