پەیامی کورد... کەڵک وەرگرتنی ڕووسیا لە درۆنی ئێرانیی بە دژی ئۆکراینا
ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراینا دەڵێت: ڕووسیا لە درۆنی ئێرانیی لە شەڕ بە دژی ئۆکراینا کەڵک وەردەگرێت.
ڕۆژی شەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی «ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی شەڕ لە زمان «ئۆلکسی ئاستۆویچ» ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئۆکراینا، ڕایگەیاند کە ڕووسیا کەڵک لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی بۆ شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا وەردەگرێت و ئەو ناوەندە لە زار ڕاوێژکاری ڤلادیمیر زلنسکی سەرۆککۆماری ئۆکرایناوە وتی: ئێران لانی کەم ٤٦ درۆنی داوە بە ڕووسیا.
لەو پەیوەندییەدا کەناڵی تەلەڤزیۆنی «سی، ئێن، ئێن» ٢٥ی پووشپەڕ لە زاری «جەیک سالیوان» ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتمانیی ئەمریکاوە ڕایگەیاند کە ئەندامانی هەیئەتێکی ڕووسیا لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دوو جار سەردانی بنکەی ئاسمانیی کاشانیان لە ئێران کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو دڕۆنانەی توانایی هەڵگرتنی چەک و چۆڵیان بۆ ڕووسیا هەیە و بەپێی ئەو زانیارانەی کە بە ئێمە گەیشتوون دەوڵەتی ئێران بە تەمایە چەند سەد فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە تایبەت ئەو فڕۆکانەی توانایی هەڵگرتنی چەکوچۆڵییان هەیە بدات بە ڕووسیا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە