ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی بوونە ئەندامی سوێد و فینلاندی پەسەند کرد

ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی بوونە ئەندامی سوێد و فینلاندی پەسەند کرد

پەیامی کورد... ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی بوونە ئەندامی سوێد و فینلاندی پەسەند کرد

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ پرۆتۆکۆلەکانی ئەندامبوونی سوێد و فینلاندیان لە هاوپەیمانییەکە واژۆ کرد، هەروەها داواکاریی بوونە ئەندامی ئەو دوو وڵاتەیان ڕەوانەی پایتەختەکانیان کردووەتەوە بەمەبەستی ڕەزامەندیی پەرلەمان لەسەری.

یانس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، «ئەمە ساتێکی مێژوویییە بۆ سوێد، فینلاند و هاوپەیمانیی ناتۆش».

ئەم هەنگاوەی ناتۆ زیاتر ڕووسیا دادەبڕێت هاوشانی هەنگاوەکانی دیکە دژی ئەو وڵاتە لەدوای ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆکراینا.

هەر ٣٠ نوێنەر و باڵیۆزەکانی وڵاتانی ئەندامی سەرەکی لە ناتۆ بانگهێشتکردن و پرۆتۆکۆلەکانی دیکەی ئەندامبوونی سوێد و فینلاندیان بە فەرمی واژۆ کرد.

تا ئێستاش پەسەندکردنی بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە دەکرێت کێشە لەبەردەم بوون بە ئەندامی سوێد و فینلاند دروست بکات.

لە هەفتەی ڕابردووشدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، هۆشداریدا لەوەی تا ئێستاش تورکیا دەتوانێت ڕێگری لە بوونە ئەندامی سوێد و فینلاند بکات لە ناتۆ ئەگەر بێتو ئەو وڵاتە پابەند نەبێت بە داواکارییەکانیان و ڕادەستکردنی سەرجەم «تیرۆریستە» داواکراوەکان لەلایەن تورکیاوە.

ئەگەری پەسەندنەکردنی داواکارییەکە لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە هێشتا هەڕەشەیە لەسەر بوون بە ئەندامی ئەو دوو وڵاتە، چونکە سیستەمی بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی هەر ٣٠ ئەندامەکەی هاوپەیمانییەکە هەیە بەبێ یەک دەنگی ناڕازیش.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە