به به‌دیارترین شانه‌كانی داعش لە شاری موسڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد، شانه‌یه‌كی سه‌ر به داعش كه پێكهانبوو له حه‌وت كه‌س ده‌ستگیركران، ئه‌و شانه‌یه سزای كوشتن و جێبه‌جێكردنی بۆ دوو سه‌د كه‌س له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل له باشوری موسڵ ئه‌نجام داوه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا محه‌ممه‌د جبوری رایگه‌یاند، هێزه هاوبه‌شه‌كان پۆلیسی فیدراڵ و خۆجێیه‌تی له شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل توانیان حه‌وت تیرۆرست ده‌ستگیر بكه كه به به‌دیارترین شانه‌كانی داعش له شاری موسڵ هه‌ژمار ده‌كرێت.
جبوری گوتیشی، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌یان بۆ باره‌گای فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا گواسته‌وه، داواشی له خه‌ڵكی شاره‌ده‌ێیه‌كه كرد ئه‌وانه‌ی تاوانیان ده‌رهه‌ق كراوه، سكاڵای خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه تۆمار بكه‌ن كه ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه كوژراون.
ماوەیێکی زۆرە ئەم شارە لە دەستی داعش ڕزگار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە