ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن

ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن

پەیامی کورد... ئیسرائیل داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە تورکیا بەجێ بهێڵن

یائیر لەپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سەردانی تورکیا نەکەن و باس لە ئەگەری هێرشی ئێران دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە یائیر لەپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، هۆشداری دا بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی نەچنە تورکیا و ئەوانەشی لەو وڵاتەن، بە پەلە خاکی تورکیا بەجێ بهێڵن.

هۆشداریدانەکەی لەپید دوای ئەوە دێت کە ماوەیەکە حکومەتی ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەڵێن، ئێران بەنیازە هێرشبکاتەسەر هاووڵاتی و دامەزراوەکانی ئیسرائیل لە تورکیا.

دوێنێ ڕۆژنامەی ئیسرائیل هەیوم-ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هەواڵگریی تورکیا تۆڕێکی سیخوڕیی ئێرانیی ئاشکرا کردووە کە لە تورکیا چالاکە و پلانی بە ئامانج گرتنی ئیسرائیلییەکانی داڕشتبوو.\

بەپێی سەرچاوەکە، ئیسرائیلییەکان زانیارییان لەبارەی تۆڕە سیخوڕەکەوە بە تورکیا داوە و مانگی ڕابردوو هەواڵگریی ئەو وڵاتە پلانەکەی پووچەڵ کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە