وەزیری دەرەوەی لوبنان داوای لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی لوبنان داوای لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەکات
پەیامی کورد    ...   وەزیری دەرەوەی لوبنان داوای لاپەڕەی نوێ لە پەیوەندییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئێران دەکات

▫️ وەزیری دەرەوەی لوبنان یوسف ڕەگی لە بەیاننامەیەکدا داوای کرد لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتەکەی و ئێران دابنرێت و جەختی لەسەر گرینگی دامەزراندنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ تاران لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان کردەوە.

▫️ هەروەها جەختی لە خواستی خۆی بۆ "دیالۆگێکی ڕاشکاوانە و شەفاف کە متمانەی نێوان لوبنان و ئێران بەهێزتر بکات" و پێویستی ڕوانگەیەکی بونیاتنەر لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتری نێوان هەردوو ووڵات جەختی کردەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە