پەیامی کورد ... نووری مالکی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات " عێراق ووڵامێکی قورس بە ئیسرائیل دەداتەوە " .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نووری مالکی ڕایگەیاند " ووڵامی عێراق بو ئیسرائیل زۆر قورس دەبێت ".
دەفتەری نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی پەرلەمانی " دەوڵەتی یاسا " و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند : ئەگەر پشتڕاست ببێتەوە ئیسرائیل لە پشت هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر عێراق بێت وولامی بەغدا زۆر قورس دەبێت .
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا چەند بەرپرسی پلە باڵای ئەمریکی ڕایانگەیاند " کە ئیسرائیل مانگی ڕابردوو لە چەندین نەوبەتی جیاوازدا ئەنباری چەک و تەقینەوەکانی بنکەی بەسیجی خەڵکی عێراقی بۆمباران کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە