بازرگانێکی ماددی هۆشبەر لەهولێر دەستبەسەر کرا

بازرگانێکی ماددی هۆشبەر لەهولێر دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد … بازرگانێکی ماددی هۆشبەر لەهولێر دەستبەسەر کرا

 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "لە چالاکییەکی گەورەدا" بازرگانێکی ماددەی هۆشبەریان به‌ ١٨٤ قاڵب مادده‌ی هێرۆیینه‌وه‌، کە بڕەکەی دەکاتە ٩٢ کیلۆگرام دەستگیرکردووە.

 

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هاتووه‌، "لە بەردەوامیی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و بوونی زانیاریی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، رێکەوتی 23/5/2021 لە شاری هەولێر لە چالاکییەکی گەورەدا توانرا بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێت بەناوی (ع. ج. ع) کە خەڵکی تورکیایە و دانیشتووی شاری هەولێرە".

 ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، دەست بەسەر ١٨٤ قاڵب ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆین گیراوە، کە بڕەکەی دەکاتە 92 کیلۆگرام، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە