پەیامی کورد... پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەیاسایەکی دژ بە کۆچبەران پەسەندکرد
پەرلەمانی بەڕیتانیا پرۆژەیاسایەکی دژ بەو کۆچبەرانە پەسەندکرد کە لە رێگەی بەلەمەوە دەگەنە وڵاتەکە.
ماڵپەری جەزیرە بڵاویکردەوە:" پرۆژەیاسای کۆچی نایاسایی لەلایەن پەرلەمانی بەڕیتانیاوە پەسەندکراوە کە بەپێی یاساکە، هەر پەنابەرێک لەمەودوا لە رێگەی بەلەمەوە بگاتە ئەو وڵاتە و داوای مافی پەنابەرێتی بکات داواکەی رەتدەکرێتەوە و رەوانەی وڵاتێکی دیکە دەکرێت".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا تەنها ئەوە ماوە شا چارڵی رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاساکە بدات بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هاوکات رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشیان خستەڕوو: " ئەو پرۆژەیاسایەی پەرلەمانی بەڕیتانیا پەسەندی کردووە ناکۆکە لەگەڵ بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان کە پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە