موراد قەرەیلان ئەندامی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان جه‌ختی کردەوە که ئه‌وان ناتوانن به هه‌ڵبژاردن به ئامانجه‌کانی خۆیان بگه‌ن و تورکیا له دوای ئه‌وه‌یه که هه‌موو کورد له‌ناو ببات.
به پێی ڕاپۆرتێک لە فورات نیوز، موراد قەرەیلان، ئه‌ندامی باڵای په‌که‌که سه‌باره‌ت به حزبی داد و گه‌شه وتی: له سه‌ره‌تادا وتیان ئێمه برای کوردین، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ده‌رفه‌تێکیان بۆ کوشتنی کورد به کار هێنا و سیاسه‌تی ئه‌وان له ناو بردنی کورده و به هه‌ر شێواز و ڕەنگێک بووه دیانه‌وێت به‌م ئامانجه بگه‌ن.
هەروەها سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن له تورکیا وتی: ئێمه حزبێک نین که دڵمان به هه‌ڵبژاردن خۆش کردبێت. ئێمه به هێز و یارمه‌تی خه‌ڵکی خۆمان شه‌ڕ ده‌که‌ین و به‌م جێگه گه‌یشتووین. سه‌رچاوه‌ی خه‌باتی ئێمه بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن. به هه‌ڵبژاردن ناتوانین به ئامانجه‌کانی خۆمان بگه‌ین به‌ڵام به شه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانین. دۆخه‌که‌ش بۆ ئه‌م کاره له‌باره.
قەرەیلان هەروەها ئاماژەی بەوە کرد : هێشتنه‌وه‌ی دۆخی نائاسایی تایبه‌ت له تورکیا ته‌نیا بۆ شه‌ڕی دژ به کورده، ئه‌گه‌رنا خۆ هه‌موو گه‌له‌نییه‌کان ده‌ستگیر کران بۆچی کۆتایی به‌م یاسایه نائێت چوونکە ده‌یانه‌وێت له ژێر چه‌تری ئه‌م یاسایه کورد ته‌لسیم بکه‌ن و هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ش بۆ سه‌ر کورد ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌گه‌رچی تاکوو ئێستها شکستی هێناوه و سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
ئه‌و ئه‌ندامه باڵایه‌ی په‌که‌که وتی: ئه‌ردۆگان و حزبه‌که‌ی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کورد سه‌رکه‌وێت ئێمه یه‌کسه‌ر له‌ناو ده‌چین بۆیه له دوای ئه‌وه‌ن که هه‌ده‌په نیسابی ۱۰ له ١٠٠ به ده‌ست ناهێنێت و بۆ ئه‌م کاره‌ش هه‌موو فه‌رمانه‌کان دراوه و گواستنه‌وه‌ی سه‌ندووقی ده‌نگه‌کانیش به‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام بوو، ئه‌رۆگان له دوای له‌ناو بردنی هه‌موو کورد سه‌ره‌تا له تورکیا و سووریا و دوتواجار له هه‌رێم و ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە