پەیامی کورد ... بە پێی هەواڵی عەرەبی ٢١ ئیمارات خەریکی کودەتایە لە عێراق .
بە پێی بنکەی هەواڵی " عەرەبی ٢١ " نزیکی بە ووڵاتی قەتەر ڕایگەیاند : ووڵاتی ئیمارات بۆ ماوە چەندین مانگە پێش دەست پێکردنی خۆپیشاندانەکانی عێراق ، بەرنامەی کودەتای سەربازی لەم ووڵاتەدا سازماندەیی کردووە بەڵام دەوڵەتی عێراق بە زیرەکی لەم کارە ئاگادار کرایەوە .
رادیۆ " صوت العراق " یش هەروەها ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی شەبەکەیەکی زانیاری و سیخۆڕی ئیماراتی لە عێراق بڵاو کردەوە و ڕاپۆرتی دا کە ئەم شەبەکەیە بە دوای کارتێکردن لە خۆپیشاندانەکاندا بوون .
" هەروەها قەیس خەزعەلی " ڕابەری عەسائێبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند : ئیمارات بەرپرسیاری دەستەبەرکردنی دارایی و ماددی خۆپیشاندانەکانی لە عێراق دا لە سەر شانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە