پەیامی کورد ... چارەنووسی کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵان چەند ڕۆژە نادیارە .
بە پێی هەواڵەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چارەنووسی کۆڵبەرێکی ١٤ ساڵەی کورد کە لە گەردەنەی تەتەی هەوارامان بەهۆی بەفر و کڕێوەوە چاند ڕۆژێکە گیری خواردووە هەروا ناڕوونە
ئەم کۆڵبەرە ١٤ ساڵانە کە ناوی فەرهادە ، هەروەها برایەکی بەهۆی سەرمابردووییەوە لە هەمان شوێن گیانی لە دەست داوە و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نییە.شایانی باسە شەوی دووشەممە ١٦ ی سێپتەمبەر کۆمەڵێک کۆڵبەر لە گەردەنەی تەتە و ژاڵانەی هەورامان کەوتنە بەر ڕەهێڵەی بەفر و کڕیوە و بێسەروشوێن بوون.
تەرمی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە مردوویی دۆزراوەتەوە. بەڵام تاکوو ئێستا گەڕان بە دوای فەرهاد دا بێ ئاکام بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە