بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای داڕمانی ئابووری و زیادبوونی کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە جارێکی دیکە هەڕەشەکانی خۆی دەست پێکردەوە و لە نوێتەرین ووتاری خۆیدا ڕایگەیاندووە : هاوکاری هەرێمی و نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی تیرۆر زۆر گرینگە. دەبێت بەردەوام بین لە شەڕەکەمان دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. دەبێت هەرێمەکەمان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکوو پەکەکە و یەپەگە و FETO و داعش پاک بکەینەوە.
دوای ئەوە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری خێراتر دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە