پەیامی کورد ... بە هۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی بەران لە گوندی هانی گەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە سێ کەس بە سەختی بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ، لە کاتی دابەزاندنی بەنزین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ستەیشن و پیکابێکی پیەکان ئاگریان گرت و چەند کەس بریندار بوون.
▫️ناسنامەی دوو لە بریندارەکان بەم شێوەیە پشتڕاست کراوەتەوە:
ـ ئەردەڵان محەممەد مورادی کوڕی فەتحوڵا تەمەن ٣٥ ساڵ
ـ زانیار (عەبدولباست) حەمیدیان، کوڕی حەبیب، تەمەن ٤٠ ساڵ
▫️لەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاو بووەتەوە کە خەڵکی ناوچەکە بەبێ ئامادەبوونی هێزەکانی فریاگوزاری ئاگرەکەیان کووژاندووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە