پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵات ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندرا
ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ئەیلوول، ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”مریەم ئەتمانی“ بە هۆی قووڵی ئەو برینانەی کە بە هۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە حەوتووی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا ٩٠٪ جەستەی سووتابوو.
هاوژینی مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستبەسەریان نەکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە