١١ ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاری دەژین

١١ ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاری دەژین

پەیامی کورد... ١١ ملیۆن عێراقی لەژێر هێڵی هەژاری دەژین

هەژاری تەنگی بە بەشێکی گەورەی کۆمەڵگەی عێراقی هەڵچنیوە، ١١ ملیۆن کەس لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و حکومەت دەڵێت، تاوان زۆربووە.

ئامارەکە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کردووە، هۆشداری دەدات لە هەڵکشانی دیاردەی توندوتیژیی خێزانی لەناو توێژی هەژاراندا.

ئەسیل حەسەن بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ماوەی دوو ساڵە ڕێژەیەکی بەرزتری توندوتیژیی خێزانی تۆمار دەکەن، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و خراپیی بژێویی خێزانە کەمدەرامەتەکانەوەیە.

کاربەدەستەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، ١١ ملیۆنی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن و ئەوەش هۆکارە بۆ زۆربوونی تاوان و توندوتیژی، تەنانەت لەناو ئەو خێزانانەدا کە سوودمەندن لە مووچەی تۆڕی پاراستنی خێزان و باری داراییان لە ئاستی پێویستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە