پەیامی کورد... ئیسرائیل ژمارەی سەربازە بەدیلگیراوەکانی ئاشكرادهكات
سوپای ئیسرائیل بەفەرمی ژمارەی ئەو سەربازانەی راگەیاند کە لەلایەن حەماسەوە بە دیلگیراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە12_ی تشرینی یهكهم_ی 2023 سوپای ئیسرائیل کوژرانی ٣١ سەربازی و ئەفسەری سوپاکەی راگەیاند، بەوەش ژمارەی ئەو کوژراوەکانی سوپا بۆ ٢٢٠ کەس بەرزبووەوە، هەروەها راشیگەیاند کە چەکدارانی حەماس ٨١ سەربازیان بە دیلگرتووە.
ئاماژهی بهوهش ،لە هەمان کاتدا، رۆژنامەی times of Israel رایگەیاند کە زۆرینەی ئەو سەربازانەی کوژراون لەسەر هێڵی سنووری نێوان ئیسرائیل و کەرتی غەزە بوو، لە رۆژی شەممەوە ١٣٠٠ ئیسرائیل کوژراون و ٣٣٠٠ کەسیش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆش، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گەیشتە ئیسرائیل، شەوی رابردووش بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن و هێز و پێداویستییان بۆ دەنێرن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە