پەیامی کورد ... پێنجوێن/ پێشمەرگەیەکی پارتی شەهید کرا
بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه خۆپیشاندهرانی قهزای پێنجوێن پێشمهرگهیهكی ناوچهی حزبهكهیان لهو قهزایه شههید كردوه.
بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە سنوری قهزای پێنجوێن راگەیاند، "پێشمەرگەیەکمان بەناوی ئاوات تاڵب مەجید، لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە کوژرا".
چەند رۆژێکە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستیپێکردووە و بەهۆی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەوە ژمارەیەک خۆپێشاندەر کوژراون و برینداربوون.
تەنیا ئەمڕۆ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە چوار خۆپێشاندەر لە سنووری تەکیە و سەیدسادق کوژراون، بە وتەی دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق، 54 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە