ھێزی وەڵامدانەوەی خێرای دەریایی ئەمریکا بە ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکرا

ھێزی وەڵامدانەوەی خێرای دەریایی ئەمریکا بە ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکرا

پەیامی کورد... ھێزی وەڵامدانەوەی خێرای دەریایی ئەمریکا بە ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکرا


تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرایکرد، ھێزی وەڵامدانەوەی خێرای دەریایی ئەمریکا بە ئاڕاستەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست جوڵەی پێکراوە.

ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمریکی بە تۆڕی “سی ئێن ئێن”یان راگەیاندووە، ئەو یەکەیە کە لە ٢٦ ھێزی دەریایی پێکھاتوون، لەچەند ھەفتەی رابردوودا لەسەر کەشتی “یو ئێس ئێس باتان” لە ئاوەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریاندەکرد، ئێستا بەرەو کەناڵی سوێس بەڕێکەوتوون.

دەشڵێن، ئێستا ئەو کەشتییە لە دەریای سورە و چاوەڕواندەکرێت بەمنزیکانە بە رۆژھەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست تێبپەڕێت، بەوەش ئەو ھێزە لە لوبنان و ئیسرائیل نزیکدەبێت و یەکێک لە ئەرکەکانیان بریتی دەبێت لە ھاوکاریکردنی مەدەنییەکان لە بەجێھێشتنی ناوچەکە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە، کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی بی ئێسی ھەواڵی رایگەیاند، ئەمریکا پلانی ناردنی ھێزی شەڕکەری بۆ ئیسرائیل یاخود غەززە نییە، چونکە ھەوڵەکانیان بۆ رێگریکردنە لە فراوانبوونی جەنگەکە لە ناوچەکە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە