ترامپ : هیچ پەلەم نیە ".

ترامپ  :  هیچ پەلەم نیە ".

پەیامی کورد    ...    سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران بەرپرس بوە لە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سەعوودیە، بەڵام "پەلەم نیە بۆ ووڵامدانەوە و هێشتاش دەمەوێت بزانم بە تەواوەتی کێ لە پشت ئەو هێرشەوە بوە".

ئەمە لە حاڵێکدایە شەممەی رابردوو ١٤ی ئەیلول، له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دوو کارگەی ئارامكۆ لە سەعوودیە، لە ئێستاشدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکا و سەعوودیە بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشانەیان خستوەتە ئەستۆی ئێران، بەڵام ئێران ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بژاردەی زۆری هەیە بۆ ووڵامدانەوەی هێرشەکان، بەڵام رەتیکردەوە بژاردەکان دیاری بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران بەرپرس بوە لە هێرشەکەی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سەعوودیە، بەڵام پەلەم نیە بۆ ووڵامدانەوە و هێشتاش دەمەوێت بزانم بە تەواوەتی کێ لە پشت ئەو هێرشەوە بوە".
رۆژێک دوای هێرشەکەی سەر دوو کارگەی ئارامكۆ لە سەعوودیە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕەتیکردەوە ووڵاتەکەیان لە پشت هێرشەکەی سەر وێستگە نەوتییەکانی سەعوودیەوە بێت، ئەو تۆمەتەی دەسەڵاتدارانی سعودیەشی بە یەکێک لە "درۆ هەرەگەورەکانی سیاسەتی واشینتۆن پێناسەکرد". 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە