پەیامی کورد … دوو ملیۆن دۆز ڤاکسین لهجۆرهكانی فایزهرو سینافۆڕم گەیشتە عێراق
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایدهگهیهنێت، گەورەترین کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە، راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا كه وێنیهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆرەکانی فایزەر و سینۆفارم، گەیشتووە کە ژمارەیان دوو ملیۆن دۆزە و ھاتووە:
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باسی لهوهش كردووه،"ڤاکسینەکان بەسەر سەرجەم بنکە و فەرمانگە تەندروستییەکان لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێن".
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە تا دوێنێ شەممە، دوو ملیۆن و ١٠٢ ھەزار و ٥٥٠ کەس لە عێراق، دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە