پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆ لەرێگای فۆرمێکی ئەلیکترۆنیەوە سکاڵای هاوڵاتیان وەردەگرێت
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەئێستادا رێگەیەکی نوێ خراوەتە بەردەست هاوڵاتیان بۆ ئەوەی لەکاتی بوونی ناڕەزایی یان رایینەکردنی مامەڵەکانیان، سکاڵا لەسەر ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم تۆماربکەن.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەکەدا بەستەرێکی ئەلیکترۆنی داناوە و ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا هاووڵاتیان لەهەر فەرمانگەیەک مامەڵەی "خراپیان لەگەڵ کردیت یاخود کارەکەیان بۆ ڕایی نەکردیت، ئەوا دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (Link)ـی خوارەوە سکاڵاکەت تۆمار بکەیت".
ئاماژە بەوەشکراوە، هاووڵاتیان دەتوانن سکاڵاکانیان لەسەر ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێم تۆماربکەن لەگەڵ پێدانی زانیاری لەسەر ئەو شوێنە لەوانەش ناوی شوێنی کار، دەقی سکاڵا، ناوی سکاڵاکار، ژمارەی مۆبایل و ئیمەیڵی کەسی سکاڵاکار.
بۆ تۆمارکردنی هەرسکاڵایەک دەتوانرێت لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە