پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : بەبێ ڕەزامەندی ئەمریکا مافی خاوەنداریەتی ووڵاتەکەمان لە ڕۆژئاوای فەلەستین راناگەینین.
بەپێی هەواڵی تایمز ئافی ئیسرائیلی ئەمرۆ دووشەممە لەمیانەی سەردانێکی بۆ دۆڵی ئوردون لەبانکی رۆژئاوا، بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەبێ رەزامەندی ئەمریکا مافی خاوەنداریەتی ووڵاتەکەیان لەو ناوچەیە راناگەینن
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند، زیادکردنی دۆڵی ئوردون بۆسەر خاکی ووڵاتەکەی و راگەیاندنی مافی خاوەنداریەتی ئەو ناوچەیە بەڕەزامەندی فەلەستینییەکان ئەنجامنادەن.
ئاشکراشیکرد، ئەو هەنگاوەیان دوادەخەن بەوپێیەی لەئێستادا تیمی هاوبەشی ئەمریکا-ئیسرائیل کار لەسەر ئامادەکردنی نەخشەی ناوچەکە دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە، دەیڤد فریدمان، باڵیۆزی ئەمریکا لەئیسرائیل خاڵی ناکۆکی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیلی ئاشکراکرد و رایگەیاند، هەر هەنگاوێکی تاکلایەنەی ئیسرائیل بۆ راگەیاندنی خاوەنداریەتی ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی ناکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە