پەیامی کورد ... وەزیری تەندرووستی : دۆخەکە بەرەو مەترسی دەڕوات و ئامادەکاری بۆ دۆخی نەخوازراو دەکەین
وەزیری تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ووتی، لەمەودوا پێویستە ھاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن بە ھۆی ئەوەی لەمەولا پەتای وەرزییش لە ھەردوو وەرزی پاییز و زستان بڵاو دەبنەوە، كە ھەندێك لە نیشانەكانیش ھاوشێوەی كۆرۆنان، بۆیە مەترسی زیاتر دەبێت و ئێمەش وەكوو وەزارەت ئامادەكاری خۆمان كردووە.
د. سامان بەرزنجی رایگەیاند: "لەمەودوا وەزری پاییز و زستان دێت و پەتای نوێی وەرزی تووشی خەڵك دەبێت جگە لە كۆرۆنا كە نیشانەكانیان لە یەك نزیكن، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان ھۆشیار بن، چوونكە مەترسی زیاد دەكات، بۆیە باشترین شت كە بیكەن ئەوەیە، پابەندی رێنماییەكان بن".
بەرزنجی ووتیشی: "بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو پەتا وەرزییانەش، ئێمە وەكوو وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو حاڵەتانە بكەین".
وەزیری تەندرووستی باسی لەوەش كرد: "ووڵاتان لە رێگەی رێكخراوی تەندرووستی جیھانییەوە تاڕادەیەكی باش ھاوكارییان پێشكەشی ئێمە كردووە و، ئێمەش ئەوەی پێویست بێت بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا ئەنجاممان داوە، هەروەها دوای ئەوەی لە دھۆكیش ژمارەی نەخۆشەكان زیاد بوو، نەخۆشانەیەكی دیكەی خێرخوازی لەو پارێزگایە بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا درووست كراوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە