کۆمارى ئیسلامى دەستى لە گرانبوونى بەنزین لە هەرێمى کوردستان هەیە
چەند ڕۆژێکە بەهاى بەنزین سووتەمەنىگەلێک وەک گاز و نەوتى سپى لە هەرێمى کوردستان هەڵکشاوە و هۆکارەکەشى ناردنى بەنزینى ئێران بۆ لوبنان و ئەفغانستان ە .
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگاى سلێمانی لەم بارەوە ووتى: گرانبوونی نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهاندا ھۆکارێکە. پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهاتە هەرێمى کوردستان. هەروەها خواستی بەنزینیش لە جیهاندا زیادی کرد و لە ناوخۆی ئێرانیش زیاتری کرد. هەر لەم نێوەندەش دا کۆمارى ئیسلامیش بەنزین و نەوتى هەناردەى لوبنان و ئەفغانستان کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە