تانكەكانی بەریتانیا گەیشتنە ئۆكرانیا

تانكەكانی بەریتانیا گەیشتنە ئۆكرانیا

پەیامی کورد... تانكەكانی بەریتانیا گەیشتنە ئۆكرانیا

ئەلێكسی رەزنیكۆڤ وەزیری بەرگریی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، تانكی جۆری چالنجەر -2 كە دروستكراوی بەریتانیایە گەیشتوەتە وڵاتەكەی.
رەزنیكۆڤ دەربارەی ئەو تانكانەی بڕیارە وڵاتانی رۆژئاوا لە چوارچێوەی "هاوپەیمانی تانك" بۆ ئۆكرانیای بنێرن رایگەیاندوە، تانكەكانی چالنجەر -2 كە لەلایەن بەریتانیاوە دابینكراون، گەیشتنە وڵاتەكەمان، هەروەها سوپاسی حكومەت و گەلی بەریتانیاش دەكەن.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە تاقیكردنەوە بە تانكەكان ئەنجامدراوەو بەمنزیكانە ئەركی تانكەكان لە جەنگدا دەست پێ دەكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە