لە دەڤەری چۆمان ژمارەیەكی زۆر مین و پاشماوەی جەنگی لەناودەبرێن

لە دەڤەری چۆمان ژمارەیەكی زۆر مین و پاشماوەی جەنگی لەناودەبرێن

پەیامی کورد... لە دەڤەری چۆمان ژمارەیەكی زۆر مین و پاشماوەی جەنگی لەناودەبرێن

لەپرۆسەیەكدا ژمارەیەكی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران.

لەمبارەیەوە دەزگای گشتی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە: لەدرێژەی پرۆسەی مین لابردن لەكێڵگە مینی كارێزان لەگوندی مژدەینیان سەر بەقەزای چۆمان كە یەكێكە لەكێڵگە مینە هەرە سەختەكانە، 34 مین و 3 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبران.

ئاماژە بەوەشكراوە : هەر لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەوە لەدوو كێڵگەی مینی جیاوازدا 6 مینی دژە كەسیی و 7 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی گواسترانەوە بۆ كۆگای سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆئەوەی لەكاتی گونجاودا لەناو ببرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە