بەپەلە ... ئیسرائیل پڕۆژەیەکی گەورەی سوپای پاسداران پووچەڵ دەکاتەوە

بەپەلە   ...   ئیسرائیل پڕۆژەیەکی گەورەی سوپای پاسداران پووچەڵ دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    ئیسرائیل پڕۆژەیەکی گەورەی سوپای پاسداران پووچەڵ دەکاتەوە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەێنێت فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٣ تاکوو ساڵی ٢٠١٥ لە هەوڵی بەرفراوان بوونە لە گواستنەوە و درووست کردنی مووشەکگەلی بە دیققەی زۆر بەرز بۆ حزبۆڵلا لە لۆبنان ، کە ئێمە سەرکەوتوو بووین ئەم پڕۆژەیە هەڵبوەشێنینەوە .

ئەرتەشی ئیسرائیل ناوی ئەم چوار کەسەی وەکوو ئەندامی هێزی قودسی سوپای پاسداران و حزبۆڵلا داناسین کە داهاتووی لۆبنان دەخەنە مەترسییەوە . هەروەها ئاماژەی داوە بوودجەی ئەم پڕۆژەیە لە بەرکی خەڵکی بێ بەخت و چەوساوەی ئێران دەرهاتووە .

ئیسرائیل هەروەها ئاماژە بەوەدەکات و دەڵێت : ئێمە بەشێک لە پڕۆژەی مووشەکە زیرەکەکانی ڕژیمی ئێران و حزبۆڵڵا مان ئاشکرا کرد . ئێمە پێداگرین بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم پڕۆژە مەترسیدارە . ئامانج لە بڵاو کردنەوەی ئەم زانیارییانە ئەمڕۆ ئەمەیە کە ڕوونی بکەینەوە ئێمە دەست لە سەر دەست دانانین و بە دژمنانی خۆمان ئیزن نادەین بە چەکی مەرگبار لە دژی ئێمە بەهێز ببن .

هەر ئەم هەفتەیە پێمان ڕاگەیاندن کە ئاگاداری کردەوەکانیان بن و ئەمڕۆش پێیان دەڵێین زاتی هیچ شتێک نەکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە